گفتگوی رادیو فردا با وریا محمدی در مورد کشته شدن سه پارتیزان کرد
رادیو فردا:
«سه شورشی کرد و یک سرباز ایرانی کشته شدند»
رادیو دولتی ایران اعلام کرد سه تن از شورشیان کرد و یک مرزبان ایرانی در جریان زد و خورد مسلحانه در شمال غرب ایران کشته شده اند.
بر پایه گزارش رادیوی دولتی ایران، این درگیری ها چهارشنبه شب و در ارتفاعات مرزی ایران و عراق رخ داده است.
در همین حال سایت خبری تابناک،...
رادیو دولتی ایران اعلام کرد سه تن از شورشیان کرد و یک مرزبان ایرانی در جریان زد و خورد مسلحانه در شمال غرب ایران کشته شده اند.
بر پایه گزارش رادیوی دولتی ایران، این درگیری ها چهارشنبه شب و در ارتفاعات مرزی ایران و عراق رخ داده است.
در همین حال سایت خبری تابناک،...
۱ نظر:
کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی دره‌نگ هاتی، به‌ڵام خۆش هاتی
ن: سندووسی
وێنه: ئه‌حمه‌د عه‌زیزی
له هه‌ندێک ماڵپه‌ڕدا بڵاوبۆته‌وه که کاک ئه‌حمه‌دی عه‌زیزی زنجیره سیمنارێک سه‌باره‌ت به رۆڵی قاسملوو و شوێنه‌واری موسبه‌تی ڕێبه‌رایه‌تیی قاسملوو له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و له نێو بزوتنه‌وه‌ی کوردا به‌ڕێوه ده‌با. له‌و باره‌وه روونکردنه‌ویه‌کی کورت به پێویست ده‌زانین.
تا کاک دوكتور قاسملوو زیندوو بوو، تا کاتێک که دوكتور قاسملوو و پێشمه‌رگه‌کانی له شاخه‌کانی کوردستاندا خه‌باتیان ده‌کرد و به‌ربه‌ره‌کانیان له‌گه‌ڵ په‌لاماری سه‌رکوتکه‌رانه‌ی هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ده‌کرد، کاک ئه‌حمه‌د، نه‌ک هه‌ر پشتیوانی لێ نه‌ده‌کردن، به‌ڵکو به هه‌موو تواناوه له‌دژیان ڕاوه‌ستا و له هیچ درۆ وبوختانێک به حیزب و بزووتنه‌وه و ڕێبه‌رایه‌تیه‌که‌ی خۆی نه‌ده‌بوارد. کاک ئه‌حمه‌د هه‌موو دنیای پڕکردبوو که حیزبی دێموکرات و ڕێبه‌ره‌که‌ی واته قاسملوو، پووڵ و چه‌ک له ناتۆ وه‌رده‌گرن و له لایه‌ن ئیمپڕیالیزمه‌وه مهئموریهتان دراوه تێ که شۆڕشی پڕشكۆی ئیسلامی ئێران تێک بشكێنن.
ڕاست له‌و کاته‌دا که خومه‌ینی فه‌رمانی جیهادی به دژی خه‌ڵکی کورستان ڕاگه‌یاند و ڕه‌وه‌ی پاسدار و به‌سیجیه‌کانی ڕه‌وانه‌ی کوردستان کرد تا ده‌ستبده‌نه قه‌تڵ وعامی خه‌ڵک، کاک ئه‌حمه‌د شانبه‌شانی پاسداره‌کان که‌وته شه‌ڕ له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی کوردستان.
کاک ئه‌حمه‌د ببوو که‌واسووری پێش له شکری سوپای پاسداران و چاوساخی بۆ پاسدار و بهسیبجی یه بێ تورمزهکان ده‌کرد و دێ به‌دێ و شار به‌شار بۆ به قسه‌ی خۆیان پاکسازی کوردستان له پیاوه‌کانی سه‌دام و ناتۆ کاری ده‌کرد.
که‌س له بیری نه چۆته‌وه ئه‌و ده‌م که ئه‌رته‌شی دژی گه‌لی و سوپای پاسداران هێرشیان کرده سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌کانی شیمالی کوردستان کاک ئه‌حمه‌د بۆخۆی وه‌پێشیان که‌وتبوو و ده‌گه‌ڵ ئه‌وان شه‌ڕی خه‌ڵکی بێدیفاعی ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌کرد. کاتێک دێ یه‌کیان ده‌گرت و ده‌چوونه نێو گوند، کاک ئه‌حمه‌د له گه‌ڵ پاسداره‌کان به ماڵان‌دا ده‌گه‌ڕا و خه‌ڵکی به زۆری تفه‌نگ و سهرهنێزان به‌ره‌و مزگه‌وت ڕه پێچه‌ک ده‌دا و به‌وه‌ش ڕانه‌ده‌وه‌ستا و ده‌چوه پشتی بڵنگۆی مزگه‌وت و ده‌ستی ده‌کرد به بڵاو کردنه‌وی درۆ و بوختان و ته‌بلیغاتی دژی بزوتنه‌وه‌ی کوردستان و حیزبه پێشڕه‌وه‌که‌ی و به تایبه‌تی رێبه‌رایه‌تی حیزب، دوكتور قاسملوو.
ئه‌و رؤژه‌ی ئه‌رته‌ش و سوپای پاسداران شنۆیان به قه‌ولی کاک ئه‌حمه‌د پاکسازی کرد، کاتێک هاتنه نێوشار، وه‌ک له‌شکری مه‌غۆل به کوچه‌و گه‌ڕه‌که‌کانی شار وه‌ربوون و خه‌ڵکیان به زۆره‌ملی به‌ره‌و مزگه‌وت برد.
کاک ئه‌حمه‌د له پشتی بڵنگۆی مزگه‌وت پاش ئه‌وه که سپاسی ئه‌رته‌ش و سوپای پاسداران و هێزه‌کانی قیاده‌ی کرد بۆ ئه‌وه که به قه‌ولی خۆی ناوچه‌کانی شیمال و شنۆیان له ده‌ستی نۆکه‌رانی ئیمپڕیالیزم و ئاڵقهبهگوێکانی سه‌دام ڕگارکردوه، که‌وته ژماردنی ده‌سکه‌وته‌کانی شۆڕشی پڕشکۆی ئیسلامی ئێران و داواشی له خه‌ڵکه‌که کرد که خۆی ئاسا هاوکاری ده‌وڵه‌ت و ئه‌ڕته‌ش و سوپای پاسداران بکه‌ن و به دژی به قسه‌ی کاک ئه‌حمه‌د زیدی ئینقلاب و بۆ پاکسازی ناوچه‌کانی دیکه‌ش له‌و داروده‌سته دژی شۆڕشه چه‌ک له شان بکه‌ن وه پێش ئه‌رته‌ش و سپای پاسداران که‌ون وفه‌رمانی جیهادی رێبه‌ری مه‌زنی شۆڕش جێ به جێ که‌ن . هێشتا کاک ئه‌حمه‌د له نیوه‌ی قسه‌کانی دابوو که خه‌ڵکه‌که به نیشانه‌ی ئیعتڕاز دوو دوو و سێ سێ هه‌ریه‌که‌ی به بیانوویه‌ک له مزگه‌وته‌که وه‌ده‌رکه‌وتن و زۆری نه کێشا که ده‌وره‌ی کاک ئه‌حمه‌د به‌ره به‌ره چۆڵ بوو. کاک ئه‌حمه‌دی به‌رێز و ئینقلابی که ئه‌و وه‌زعه‌ی دی و دهفیتی خۆی گه‌یشت، وه‌ک دوا قسه ده‌خۆی نووسا و گوتی چ گوێم بۆ بگرن و چ بڕۆنه ده‌رێ و مزگه‌وت چۆڵکه‌ن، یا نه‌یکه‌ن، کورد به نۆکه‌رایه‌تی قاسملوو بۆ حیزبی به حس ڕزگاری نابێت.
بۆ حاڵی بوونی زیاتر له‌و ڕووداوانه داوا ده‌که‌ین خوێنه‌رانی به‌ڕێز نامیلکه‌یه‌ک که کاک حوسێین مه‌ده‌نی به ناوی له سۆماوه تا شنۆ نوسیویه‌تی بخوێنهنهوه.
مانگ و ساڵ رۆیشتن و له ئاکامی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا، پاش ده‌یان هه‌زار شه‌هید و بریندار و ده‌ریایه‌ک له خوێن و فرمێسک، بزوتنه‌وه‌ی کوردستان چوهپێش و ئه‌و پیلانانه بوونه بڵقی سه‌رئاو.
ئیدی کاک ئه‌حمه‌د که ئه‌رکی پێ‌سپێردراوی خۆی جێبه‌جێکرد و وکوردستانی بست به بست به پاکسازی گه‌یاند، ئه‌وجار تفه‌نگه‌که‌یان لێوه‌رگرته‌وه.
دوایه کاک ئه‌حمه‌د که له‌نێو ده‌ریای ڕق وبێزاری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستاندا سه‌باره‌ت به کرده‌وه کانی جێی نه‌بوو، پاش هه‌وڵ و تێکۆشانێکی زۆر، که‌وته به‌ر ڕه‌حم و لێبردوویی حیزب وبزوتنه‌وه و هاته ده‌ر و له پانا خوێنی شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌دا چووه سوێد و پاڵی لێدایه‌وه.
له‌و ده‌مه‌وه کاک ئه‌حمه‌د کاری به کاری سیاسی و کوردایه‌تی و حیزبایه‌تی نه‌بووه و پیاوی ماڵێ خۆی بووه تا ئه‌و سه‌رو به‌ندانه.
دوای کۆنگره‌ی 13 ی حیزب ئه‌و به‌ڕێزه جارێکی له باری سیاسیه‌وه دیسان فه‌عال بۆته‌وه. به‌ڵام سه‌یره ئه‌و جاره‌ش دیسان هه‌ر له دژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و رێبه‌رایه‌تیه‌که‌ی.
جاری پێشوو قسه‌ی ئه‌وه بوو که قاسملوو نۆکه‌ری به‌حس و ناتۆ و ئاڵقه به گوێی ئیمپڕیالیزمه . ئه‌و ده‌م بڕوای وابوو که داوای خودموختاری و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م بزوووتنه‌وه‌ی کورد به‌شێکن له پیلانی دوژمنانی ئینقلاب و ده‌بێ سه‌رکوت بکرێن و به حه‌ق له‌و بواره‌شدا درێخی نه‌کرد. ده‌ی فه‌رموو دێموکڕاسی داخوازییه‌کی لیبڕالی یه و خوازیاری سۆسیالیزمی دوازده ئیمامی بوو. ئێستا کاک ئه‌حمه‌د تیئوریهکی دیکه‌ی بۆ دژایه‌تی خۆی له گه‌ڵ حیزب و بزووتنه‌وه داهێناوه. تیئوریهکهی ناوبراو ئه‌وه‌یه که حیزبی دیموکڕات و رێبه‌رایه‌تیه‌که‌ی له ڕێبازی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی دانین و کلکه‌ی داروده‌سته پان ئێرانیستهکانن و ده‌بێت له قاو بدرێن. ده‌فه‌رموێ که حیزبی دێموکرات دێموکرات نیه، به مۆدێلی ستالینی ئیدارهدهکرێ. ده‌فه‌رموێ که به‌رنامه‌ی حیزبی دێموکرات کۆن و دواکه‌وتوانه‌یه. کاک ئه‌حمه‌د خوازیاری جامعهی مه‌ده‌نی بۆ کورد. هه‌ر وه‌ک ئه‌وه حیزبی دێموکرات بێ که ئیستبداد و حکومه‌تی دینی و سه‌ره‌ڕۆیی به‌سه‌ر کوردستاندا سهپانبێت و ڕێگای ئازادی و دێموكراسی به‌ربه‌ست کردبێت. کاک ئه‌حمه‌د باسی سه‌همی خۆی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ناکات. كاک ئه‌حمه‌د دیسان قۆڵی هیممه‌تی ههڵکردۆتهوه و ده‌یه‌وێ کوردستانی به ئیستیلاح رۆژهه‌ڵات له نفوزی حدکا پاک کاته‌وه که دارودهستهیهکن هاتوون مه‌سه‌له‌ی کوردیان کردۆته وه‌سیله‌ی کاروکاسبی. کاک ئه‌حمه‌د به‌وان هیچ ڕه‌وانابینێ به‌ڵام ئه‌وه به‌خۆی ڕه‌واده‌بینێ که سوکانی شووڕای ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی کورد به‌ده‌سته‌وه‌بگرێ. کاک ئه‌حمه‌د ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی که له‌و سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا هه‌ر له‌شاخ و کێوان بوونه، نه ده‌زانن کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی چیه و نه له سیاسه‌ت حاڵین و نه ئاگاداری وه‌زعی دنیا و کورردستانن. ئێستا کاک ئه‌حمه‌د پاش ئه‌وه که له سوئێد سه‌ری له دیموکڕاسی دا سپی کردوه، وه‌ک لینین ده‌گه‌ڕێته‌وه و شۆڕش ڕێبه‌ری ده‌کا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌و ماوه زۆره‌دا له مه‌یدانی خه‌بات دابوون، پێویسته بڕۆنه‌وه ماڵێ خۆیان و مه‌یدان بۆ کاک ئه‌حمه‌د و ... خۆشکه‌ن که ئیدی له دیسکۆ و کاباره و دۆڵار و سه‌روه‌ت و سامان تێربوون تا بڕۆنه‌وه ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه بکه‌ن. کاک ئه‌حمه‌د له‌وه غافڵه که ڕێبه‌ریی له پرۆسه‌یه‌کی درێژ خایه‌ندا جێده‌گرێ. تۆ و که‌سانی وه‌ک تۆ له‌و پرۆسه‌یه‌دا زۆر له مێژه دۆڕاون. که‌سانێک که له‌و کێو و به‌نده‌نانه شۆڕ‌شیان به‌ڕێوه‌بردوه له مه‌یدان دا بوون بێ سهڵاحیهتن، به‌ڵام خۆی و وته‌بێژه‌که‌ی له خیابانه‌کانی سوئێد بوونه‌ته سۆپهرخهباتگێڕ و ئه‌گه‌ر کورد ئه‌وان ڕزگاری نه‌که‌ن ڕزگار نابێت. ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه کاک ئه‌حمه‌د ئه‌وه هه‌ر هه‌مان مه‌ئموریه‌تی پێشویه که به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. بڵێی کورد ئه‌و جاره‌ش له بیری بچێ و عه‌فووی بکات.
کاک ئه‌حمه‌د له سێ ده‌یه‌ی ڕابردوو دا دووجار فه‌عال بووه و هه‌ر دوو جاریش له دژی حیزبی دێموکرات.
به‌ڵام به خۆشیه‌وه 19 ساڵ پاش تیرۆری قاسملوو، کاک ئه‌حمه‌د گه‌یوه‌ته ئه‌و ڕاستیه که دوكتور قاسملوو، نه نۆکه‌ری به‌حس بووه، نه نۆکه‌ری ئیمڕیالیزم و ناتۆ. ئه‌وه‌ش هه‌رباشه. ده‌بێ بڵێین کاک ئه‌حمه‌د زۆر دره‌نگ هاتی به ڵام هه‌ر خۆش هاتی. به‌ڵام حیزبی قاسملوو چی. خۆ سیاسه‌ته‌کان هه‌مان سیاسه‌تی جارانن.
ده‌ڵێن ماوه‌یه‌ک له مه‌وبه‌ر له سوئێد که ده‌وڵه‌تی تازه هاته‌سه‌رکار، یه‌ک دوو رۆژ دواتر ، چه‌ند که‌س له وه‌زیره‌کان، پاش ئه‌وه که ده‌رکه‌وت ئابوونه‌ی ساڵانه‌ی ته‌له‌فزیۆنیان نه‌دابوو، له ژێر فشاری بیروڕای گشتیدا له پۆسته‌کانیان کشانه‌وه. بڵێی کاک ئه‌حمه‌د ئه‌وه‌نده له سوئێد فێرنه‌بوو بێت که بکشێته‌وه و کاری به کاری سیاسه‌ت و شۆڕشه‌وه نه‌بێت. ئه‌و نه‌ک ههرئابوونهی ساڵانه‌ی ته‌له‌فزیۆنی نه‌داوه ، به‌ڵکو ماڵیاتیشی نه‌داوه
کاک ئه‌حمه‌د له به‌شێک له قسه‌کانی دا ده‌ڵێت که د.قاسملوو رێبه‌ری حیزبێک بوو که ئێستا بۆته دوو حیزب، حیزبی دێموکراتى کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
کاک ئه‌حمه‌د له یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌یدا له سوئێد دوای بوونه ده‌مڕاستی جه‌ماعه‌تی کاک حه‌سه‌ن گوتی جاری پێشوو خه‌ڵک نا ئاگا بوون بۆ یه ئینشعابهکه .سه‌رنه‌که‌وت، به‌ڵام ئه‌وجار خه‌ڵک ئاگان.
ئێمه له وه‌ڵامی قسه‌کانی کاک ئه‌حمه‌د دا هیچ قسه‌یه‌کمان نیه و به‌شێک له وتاره مێژوویه‌کانی قاسملوو لێره‌دا دێنین و قهزاوهتهکه به خوێنه‌ران ده‌سپێرین. کاک ئه‌حمه‌دیش ده‌بێت بزانێت که ئه‌و جاره‌ش دیسان دێته‌وه به‌ر ده‌رگای حیزب وداوای .لێبووردن ده‌کا.
به‌شێکی زۆر که‌م له وتاری مێژوویی کاک دووکتۆر قاسملوو سه‌باره‌ت به لادانی تاقمی حه‌وت که‌سی له رێبازی حیزب ، دوای کۆنگره‌ی 4 ی حیزب له‌سالی 1358 له مه‌هاباد سه‌رچاوه تاڤگه‌ی حه‌قیقه‌ت لاپه‌ره 362
حیزبی دێموکراتی کوردستان، حیزبی خۆشه‌ویستی میلله‌تی کورده. دیاره ئه‌و حیزبه خۆشه‌ویسته، ئه‌گه‌ر تووشی تهنگوچهلهمهبێ یا ئه‌گه‌ر ناکۆکی تێدا په‌یدا بێ، میلله‌ت پێی ناخۆشه.ئێستا ماوه‌یه‌که چه‌ندکه‌سێک له ئه‌ندامانی کۆنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،په‌یامێکیان ده‌رکردوه و رێگای خۆیان له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران جوداکردۆته‌وه.......
ئه‌وانه بۆ داپۆشینی ئه‌و کاره ناله‌باره‌ی که کردویانه هازار ئیتهامبه حیزبی ئێمه وارید ده‌که‌ن. ......... ئێمه وه‌ک حیزبی دێموکرات، ئه‌و سێ رێگایه له پێش ئه‌و چه‌ند که‌سه داده‌نێین.ئیختیار به خۆیانه. ئه‌وه ڵهن، حیزبی دێموکرات وه‌ک باب وایه، به قه‌ولی کوردی خۆمان نه‌چووه بچێ، ئه‌گه‌ر له کرده‌وه‌ی خۆیان په‌شیمانن، ئه‌گه‌ر ده‌یانهه‌وێ بگه‌ڕینه‌وه باوه‌شی .... حیزب ، بگه‌ڕێنه‌وه ، ڕێگا ئاواڵه‌یه.ئێمه‌ش قبووڵیان ده‌که‌ین.
ڕێگای دوهه‌م باشه نه‌زه‌ریه ئه‌وه‌یه که له گه‌ڵ ئێمه ڕێک ناکه‌ون ئه‌و وهختهدهچن حیزبێکی ته‌شکیل ده‌ده‌ن که‌یفی خۆیانه، ده‌چنه‌وه ئه‌و حیزبه‌ی که هه‌ر له پێشداش هاوکاریان له گه‌ڵ ده‌کرد، با بچنه‌وه، بۆ ئێمه هیچ ئیشکالی نیه.
ڕێگای سێهه‌م ئه‌وه‌یه که ئێستا ئه‌وان گرتوویانه‌ته پێش، ده‌ڵێن ئێمه حیزبی دێموکراتین. جا که‌نگێ 7 که‌سی حیزبی دێموکرات بوون. کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ئێمه نه‌زه‌ری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و نامیلکه‌یه که ئه‌وان نووسیویانه بڵاویان کردۆته‌وه.
ئه‌وانه به‌ته‌واوی له ڕێبازی کۆنگره‌ی4 لایان داوه.. مونحه‌ریف بوون له ڕێگای حیزبی دێموکراتی کوردستان.
له‌به‌ر ئه‌وه خوش کو برایانی خۆشه‌ویست، ئێمه لێره ڕاده‌گه‌یه‌نین که حیزبی دێموکرات یه‌که، تاقه حیزبێکی دێموکراته له کوردستانی ئێران‌دا، هیچ که‌سێکی دیکه‌ش حه‌قی نیه به ناوی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران فه‌عالییه‌ت بکا.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو ڕێگایه‌ی پێشتریان هه‌لنه‌بژارد، ده‌بێ و زۆر شتێکی مهشڕوعه، هه‌رچی ئه‌موالی حیزبی دێموکراتیان له لایه ، ده‌بێ ته‌سلیمی حیزبی دێموکراتی بکه‌نه‌وه. چونکهحیزبی دێموکرات ئه‌و حیزبه نیه ، لهوکوردستانهدا ، یه‌کێک بتوانێ که‌ڵه گایی لێ بکا. حیزبی دێموکرات ئه‌وه‌ی قبووڵ ناکا.
كێ ڕۆیشتوه و کێ ماوه.چه‌ند که‌س رؤیشتوون ، حیزبی دێموکرات هه‌ر له جێی خۆیه‌تی.
ئه‌وه‌ی که لێره‌دا عه‌رزم کردن، بۆ ئه‌وه‌یه‌که ته‌کلیفی خۆمان له گه‌ڵ هه‌رکه‌س که له‌و حیزبه‌دا له رێگای سه‌حیح لاده‌دا ڕوون بکه‌ینه‌وه حیزبی دێموکراتی کوردستان حیزبێکی عه‌زیمه، حیزبێکی سه‌رکه‌وتووه.حیزبی خۆشه‌ویستی هه‌موو میلله‌ته‌که‌مانه، هه‌رکه‌س هه‌رچی له رابردووی ئه‌وحیزبه لابدا ، میلله‌ت مه‌حکومی ده‌کا، جا ئه‌وکه‌سه چ عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو بێ ، یا که‌سێکی دیکه بێ.
سندووسی
2008-07-27
ارسال یک نظر