۱۳۹۰/۱۰/۲۳

"له کۆنفڕانسی کۆڵن کورده‌کان به یه‌کده‌نگی به‌شدارییان کرد"


"له کۆنفڕانسی کۆڵن کورده‌کان به یه‌کده‌نگی به‌شدارییان کرد"

avatar



(PNA)- ئه‌ندامێکی شۆرای هه‌ماهه‌نگیی هێزه سیاسییه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ده‌ڵێت، هێزه سیاسییه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی ئێران به راشکاوی گوتیان، یه‌کپارچه‌یی ئێران لای ئه‌وان پیرۆز نییه.
"وریا محه‌ممه‌دی" سه‌باره‌ت به کۆنفڕاسی هێزه سیاسییه‌کانی ئۆپۆسیۆنی ئێران که 7 و 8ی ئه‌م مانگه له شاری "کۆڵن"ی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو، به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: له راستیدا ناوی ئه‌م کۆنفڕانسه، دانیشتنی هاوخه‌می بۆ دیموکراسی و مافی مرۆڤ له ئێران بوو. ئه‌م کۆنفڕاسه له ده مانگ له‌مه‌وبه‌ر کاره‌کانی ده‌ست پێکراوه.

وریا محه‌ممه‌دی گوتی: ئامانجی ئه‌و کۆنفڕانسه بۆ ئه‌وه‌یه هاوده‌نگییه‌کی سیاسی له‌نێوان ئۆپۆزسیۆنی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراسی پێک بێنن و بتوانن لایه‌نه جیاوازه‌کان له‌ده‌وری خۆی کۆبکاته‌وه و رێڕه‌وێک بێت بۆ بزووتنه‌وه‌کانی داهاتوو.




ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شۆرای هه‌ماهه‌نگی روونی کرده‌وه: لایه‌نه جیاوازییه‌کانی فکری و سیاسیی ئێران له‌م کۆنفڕانسه‌دا به‌شدار بوون و دوو بڕیارنامه‌ی ده‌رکرد، یه‌کێک به‌ڵگه‌ی پێکهاته‌یی و بڕیارنامه‌یه‌کیش بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بڵاو بکرێته‌وه.

وریا محه‌ممه‌دی راشیگه‌یاند: له‌م کۆنفڕانسه لایه‌نی جیاوازی له‌خۆ کردبوو، ته‌نانه‌ت ئه‌و لایه‌نانه‌ی که ده‌یانه‌وێت ئێران وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه(به یه‌کپارچه‌یی)، کورده‌کانیش جگه له پژاک و حزبی کۆمۆنیستی ئێرانی هه‌موو حزبه‌کان تێیدا به‌شدار بوون و ئاستی دانیشتنه‌که به‌رز بوو.

محه‌ممه‌دی ئاژماژه‌ی به‌وه‌ کرد: گفتوگۆیه‌کان له‌سه‌ر دوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی بوون، یه‌کێکیان: ئێرانێکی سێکۆلار و دیموکرات و لامه‌رکه‌زی که تێیدا قه‌وم(وه‌ک به‌شێک له نه‌ته‌وه‌یک) و نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان تێیدا بژین و وشه‌ی نه‌ته‌وه‌ش هه‌ر به‌م شێوه‌یه هاتبوو، پرۆژه‌که‌ی دیکه‌ش که زیاتر کورده‌کان و لایه‌نه نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ پشتیوانییان لێده‌کرد، باس له ئێرانێکی ئازاد و دیموکرات و فدراڵ و سکۆلار ده‌کات.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شۆرای هه‌ماهه‌نگیی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی ئێران ئاشکراشی کرد: پرۆژه‌ی دووه‌م کێشمه‌کێشێکی زۆری لێکه‌وته‌وه، لایه‌نه ئێرانییه‌کان کێشه‌یان له‌سه‌ر وشه‌ی ملییه‌ت(نه‌ته‌وه) هه‌بوو و ده‌یانویست به قه‌ومیت(به‌شێک له نه‌ته‌وه) بێته‌وه و له ئه‌نجامدا ئه‌وان له‌م باسه‌دا سه‌رنه‌که‌وتن و وشه‌ی نه‌ته‌وه ده‌نگدانی له‌سه‌ر کرا و ده‌نگی هێناوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێکهاته‌که پێکهاته‌یه‌کی گه‌وره بوو ناچار بوون قبووڵی بکه‌ن، ئه‌گینا بۆ ئه‌وان جێگه‌ی قه‌بووڵ نه‌بوو.

وریا محه‌ممه‌دی روونیشی کرده‌وه: یه‌کێک له به‌شداربووان بۆ کۆتایی هێنان به کێشمه‌کێشه‌که رایگه‌یاند که کۆنفڕانسێکی له‌م شێوه‌یه له شوێنێکی دیکه خه‌ریکه به‌ڕێوه‌ده‌چێت که لایه‌نگرانی حکومه‌تی ئێرانیش تێیدایه و ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت ئه‌م کۆنفرانسه‌ی ئێمه بگاته ئه‌نجام و سه‌رکه‌وتوو بێت.

محه‌ممه‌دی گوتی: سه‌باره‌ت به کورده‌کانیش، هیچ کات به‌م شێوه‌یه هاوده‌نگ نه‌بوون، به بڕوای من که‌س نه‌یده‌وێرا له‌سه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌یی دابه‌زێت، کورده‌کان به یه‌کده‌نگی به‌شدارییان کرد و هه‌موویان ده‌نگیان به یه‌کتر دا و به پێچه‌وانه‌ی شوێنه‌کانی دیکه و بیر و بۆچوونی حزبی، لێره‌دا یه‌کده‌نگ بوون.
وریا محه‌ممه‌دی روونیشی کرده‌وه: کورده‌کان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵ هاوبه‌ش بوون و به لایه‌نه‌کانی دیکه‌یان گوت که ئامانجی سه‌ره‌کیی ئێمه ته‌نیا رووخانی رژێمی ئێران نییه چونکه چه‌ندین حکومه‌ت هاتوون و رۆیشتوون و مافی کورده‌کانیان نه‌داوه، دووه‌م له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک ئیتیلاف ناکه‌ین ئه‌گه‌ر به روونی باس له مافی کورد نه‌کات، سێیه‌م ئه‌وه‌ی باس له یه‌کپارچه‌یی ئێران ده‌کرێت لای ئێمه پیرۆزییه‌کی نییه و ئێرانێک که مافی نه‌ته‌وایه‌تیی کوردی تێیدا نه‌بێت وا باشتره پارچه پارچه بێت، دواتر لێژنه‌یه‌کی پازده که‌سی پێکهێنرا که رێژه‌یه‌کی به‌رچاوی له کورده‌کان و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی تێدا بوو.

خ.ع

۱ نظر:

ناشناس گفت...

جوابیه رسمی و مشترک وب سایت سیاسی افشاگری کومله ۱۹۱۷ و سایت خبری تحلیلی بولتن نیوز به اطلاعیه گروهکهای ضد انقلاب بر علیه این دو سایت

ادعای واهی کومله در مورد وابستگی وب سایت کومله ۱۹۱۷ و بولتن نیوز به ارگان های نظامی مشخص کرد؛

روی آوردن به زور و تهدید به جای پاسخ گویی

متن کامل این جوابیه را می توانید در سایت خبری تحلیلی بولتن نیوز و " وب سایت سیاسی افشاگری کومله 1917" بخوانید:

www.komaleh1917.blogfa.com